ڕیاڵ مەدرید ڕەوشى تیپەکەى بۆ یارییەکەى سبەینێ بڵاوکردەوە

ڕیاڵ مەدرید ڕەوشى تیپەکەى بۆ یارییەکەى سبەینێ بڵاوکردەوە
2021-01-19

1054 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕیاڵ مەدرید لە ئامادەکارییەکانى بۆ جامى شا بەردەوامە و ڕامۆسیش بەشدارى ڕاهێنانەکانى نەکردووە.

سبەینێ کاتژمێر 11ى شەو، یانەى ڕیاڵ مەدرید لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، ڕووبەڕووى یانەى دیپۆرتیڤۆ ئەلکۆیانۆ دەبێتەوە، لە قۆناغى 32ى جامى شاى ئیسپانیادا.

یانەى ڕیاڵ مەدرید لە سایتى فەرمى خۆى بڵاویکردووەتەوە، لە ئامادەکارییەکانیان بۆ ئەو یارییە بەردەوامن و چەند یاریزانێکیش بێبەش بوون.

ڕیاڵ مەدرید ئاماژەى بەوەکردووە، سێرجیۆ ڕامۆس بەشدارى ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکانى نەکردووە و لە هۆڵى یارییە وەرزشیەکاندا مەشقەکانى ئەنجامداوە، ڕۆدریگۆش هێشتا لە چارەسەرکردنى پێکانەکەیدایە.

ڕاگەیاندنەکانیش باس لەوەدەکەن، کارڤاخال هەستى بە ئازارکردووە و ئەگەر هەیە بۆ یارییەکەى سبەینێ ئامادەنەبێت، بەڵام ڕافاێل ڤاران بۆ یاریکردن ئامادەیە.

 

گ . ف

 

Image
ImageImageImageImage