کەی گرێبەستی سیمیۆنی لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید کۆتایی دێت؟

کەی گرێبەستی سیمیۆنی لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید کۆتایی دێت؟
2021-01-19

970 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەتلەتیکۆ مەدرید بەنیازە گرێبەستی سیمیۆنی ڕاهێنەری یانەکەیان تا ساڵی 2024 درێژ بکەنەوە.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە، کە ئیدارەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی بەنیازی درێژکردنەوەی گرێبەستی دێگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری یانەکەیانن تا ساڵی 2024 لەکاتێکدا گرێبەستی پێشووی لە هاوینی 2022 کۆتایی دێت.

ڕۆژنامەکە رایگەیاندوە کە ئیدارەی یانەکە دڵنیان لەوەی کە مانەوەی سیمیۆنی سەقامگیریەک بەیانەکە دەبەخشێت کە بەردەوام بین لەسەر بەدیهێنانی ئامانجەکانمان.

بڵاویشیکردۆتەوە کە سیمیۆنی دڵخۆشە لە ئەتلەتیکۆ مەدرید و هیچ ترسێک نیە لەسەر رازی نەبوون بەدرێژکردنەوەی گرێبەستەکەی.

سیمیۆنی ماوەی 10 ساڵە لە ساڵی 2011 ەوە ڕاهێنەری ئەتلەتیکۆ مەدریدە و چەند نازناوێکی بۆ ئەو یانەیە بەدەستهێناوە.

خ . ک