ئەمشەو قۆناغی 16ی جامی ئیتاڵیا ئەنجام دەدرێت

ئەمشەو قۆناغی 16ی جامی ئیتاڵیا ئەنجام دەدرێت
2021-01-19

1263 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەمشەو لەجامی ئیتاڵیا ڕۆما و سپیزیا ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە و پێنج شەممەش لازیۆ میوانداری پارما دەکات.

جامی ئیتاڵیا لە قۆناغی شانزەدایە و تەنها دوو یاری ئەو قۆناغە ماوە ئەنجام بدرێن.

ئەمشەو یانەی ڕۆما کاتژمێر 11 و 15 خولەک لە یاریگای ئۆلمپیکۆ ڕووبەڕووی یانەی سپیزیا دەبێتەوە، لەهەمان یاریگا و هەمان کاتدا پێنج شەممە لازیۆ میوانداری یانەی پارما دەکات.

پێشتر هەریەک لەیانەکانی یۆڤانتۆس و میلان و ئینتەر و ناپۆلی و ئەتڵەنتا و سپال سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی ئیتاڵیا بەدەستهێناوە.

خ . ک