ڕیال مەدرید بەنیازی کەمکردنەوەی مووچەی یاریزانەکانیەتی

ڕیال مەدرید بەنیازی کەمکردنەوەی مووچەی یاریزانەکانیەتی
2021-01-19

1598 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕیال مەدرید بەنیازی کەمکردنەوەی مووچەی یاریزانەکانیەتی بەڕێژەی لەسەدا 25 بەڵام تەنها کاسیمیرۆ ڕازی بوە.

پرۆگرامی ئەلچیرینگویتۆی بەناوبانگی ئیسپانی ڕایگەیاند: یانەی ڕیال مەدرید لەپێناو کڕینی یاریزانی نوێ بۆ یانەکەیان پێویستیان بەکەمکردنەوەی مووچەی یاریزانەکانیەتی بەڕێژەی لەسەدا 25 بەهۆی قەیرانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

پرۆگرامەکە دەڵێت: سێرجیۆ ڕامۆسی کاپتن لەسەر داوای ئیدارەی یانەکە گفتوگۆی لەگەڵ یاریزانەکان کردوە بۆ کەمکردنەوەی مووچەکانیان بەڵام ئەو داوایە ڕەتکراوەتەوە، تەنها یەک یاریزان بە داواکەی ئیدارەی یانەکە ڕازی بوە ئەویش کاسیمیرۆی بەرازیلی بوە.

ڕیال مەدرید لە خولی ئیسپانیا بە ٣٧ خاڵ لە دووەمی ڕیزبەندیدایە بەجیاوازی چوار خاڵ لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدریدی پێشەنگ.

خ . ک