ڤیدیۆ.. لە باسکەى ئەمریکا کورى کێبڕکێکەى لە جەیمس بردەوە

ڤیدیۆ.. لە باسکەى ئەمریکا کورى کێبڕکێکەى لە جەیمس بردەوە
2021-01-19

554 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى باسکەى ئەمریکا، لۆس ئەنجلس لیکەرز بە جیاوازى دوو خاڵ یارى لوتکەى بە گۆڵدن ستەیت دۆڕاند.

لە گەڕى 15ى خولى باسکەى یانە پیشەگەرەکانى ئەمریکا ئێن بى ئەى، لە کۆمەڵەى ڕۆژئاوادا، لۆس ئەنجلیسى پێشەنگى کۆمەڵەکە، میواندارى گۆڵدن ستەیتى کرد.

لە ئەنجامێکى چاوەڕوان نەکراودا، لیکەرز بە جیاوزى تەنیا دوو خاڵ و بە ئەنجامى 113 خاڵ بەرامبەر بە 115 خاڵ یارییەکەى دۆڕاند.

لیبرۆن جەیمسى ئەستێرەى لیکەرز لە کۆتاییدا جارێکى تر هەلدانێکى تۆپى لەدەستدا و ستیڤن کورى ئەستێرەى گۆڵدن ستەیتیش بە خولەکێک و حەوت چرکە پێش تەواوبوونى یارییەکە بە هەڵدانێک سێ خاڵى تۆمارکرد.

بەم ئەنجامە، لیکەرز بۆ چوارەم جار لەم وەرزەى خولەکەدا توشى شکست بوو، بەڵام لە پێشەنگى کۆمەڵەکەدا ماوەتەوە، گۆڵدن ستەیتیش لە پلەى هەشتەمدایە.

 

گ . ف