2021-01-19
499 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە مۆندیالى تۆپى دەستدا، سوید بە جیاوازى تەنیا گۆڵێک لە میسڕى بردەوە و فەڕەنسا و پورتوگالیش سەرکەوتنیان مسۆگەرکرد.
لە جەولەى سێیەمى قۆناغى کۆمەڵەکانى جامى جیهانى تۆپى دەست، کە لە میسڕ بەڕێوەدەچێت، لە کۆمەڵەى حەوتەمدا، هەردوو هەڵبژاردەى سوید و میسڕ ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.
لە یارییەکى دراماتیکیدا، سوید بە جیاوازى تەنیا گۆڵێک و بە ئەنجامى 24 گۆڵ بەرامبەر بە 23 گۆڵ یارییەکەى بردەوە، بەڵام هەردوو هەڵبژاردە سەرکەوتنیان بۆ قۆناغى داهاتوو مسۆگەرکردووە.
لە یارییەکى کۆمەڵەى پێنجەمیشدا، فەڕەنسا بە جیاوازى گۆڵێک و بە 25 گۆڵ بەرامبەر بە 24 گۆڵ لە سویسراى بردەوە و شانبەشانى پورتوگال سەرکەوتنیان بۆ قۆناغى داهاتوو بەدەستهێنا، کە ئەمیش لە کۆمەڵەى شەشەمدا بە جیاوازى حەوت گۆڵ و بە ئەنجامى 26 گۆڵ بەرامبەر بە 19 گۆڵ لە جەزائیرى بردەوە.
گ . ف