ڤیدیۆ.. ڕیاڵ مەدرید بۆ حەوتەم جار توشى شکست بوو

ڤیدیۆ.. ڕیاڵ مەدرید بۆ حەوتەم جار توشى شکست بوو
2021-01-19

644 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى باسکەى ئەوروپا، ڕیاڵ مەدرید بە جیاوازى تەنیا دوو خاڵ بە سرڤینا سڤیزدا دۆڕا.

لە یارییەکى دواخراوى هەفتەى 19ى خولى باسکەى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا، یانەى ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانى لە یاریگاى خۆیدا، میواندارى یانەى سرڤینا سڤیزداى سڕبى کرد.

لە یارییەکى پڕ کێبڕکێدا، ڕیاڵ مەدریدى خاوەن یاریگا بە جیاوازى تەنیا دوو خاڵ و بە ئەنجامى 77 خاڵ بەرامبەر بە 79 خاڵ یارییەکەى دۆڕاند.

بەمەش ڕیاڵ مەدرید بۆ حەوتەم جار لەم وەرزەى خولەکەدا توشى شکست بوو، لە ئێستا لە پلەى سێیەمى ڕیزبەندیدا دەبینرێت و لە دواى یانەکانى بەرشەلۆنەى هاونیشتیمانى و سسکا مۆسکۆى ڕوسییەوەیە، کە ئەم لە پێشەنگدایە.

 

گ . ف