ئەمشەو تیروپشکى مۆندیالى یانەکان ڕادەکێشرێت

ئەمشەو تیروپشکى مۆندیالى یانەکان ڕادەکێشرێت
2021-01-19

1049 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەمشەو تیروپشکى جامى جیهانى یانەکان ڕادەکێشرێت و پاڵەوانێتییەکەش لە نێوان چوار بۆ 11ى مانگى داهاتوودا بەڕێوەدەچێت.

پاش پاشەکشەکردنى یانەى ئۆکلاندى نیوزلەندى بەهۆى دۆخى ڤایرۆسى کۆرۆناوە و بە بەشدارى شەش یانە، ئەمشەو کاتژمێر شەش لە زیورخى سویسرا یەکێتى تۆپى پێى جیهان تیروپشکى مۆندیالى یانەکان ڕادەکێشێت، کە بڕیارە لە نێوان چوار بۆ 11ى شوباتى داهاتوو لە قەتەر بەڕێوەبچێت.

یانە بەشداربووەکان بریتین لە بایرن میونشنى ئەڵمانى پاڵەوانى ئەوروپا و ئەهلى میسڕى پاڵەوانى ئەفریقا و ئۆلسانى کۆریاى باشورى پاڵەوانى ئاسیا و تیگرى ئۆنالى مەکسیکى پاڵەوانى ئەمریکاى باکور و دحێلى قەتەرى خاوەن یاریگا و پاڵەوانى ئەمریکاى باشور، کە تا ئێستا لە نێوان سانتۆس و پاڵمێراسى بەڕازیلیدا یەکلانەبووەتەوە و 30ى ئەم مانگە یارى کۆتایى ئەنجام دەدەن.

تیروپشکەکە بۆ قۆناغى یەکەمى جامەکە ئەنجام دەدرێت و پاڵەوانى ئەوروپا و ئەمریکاى لاتین لە قۆناغى پێش کۆتاییدا بەشدارى دەکەن و یارى کۆتایى پاڵەوانێتییەکەش لە 11ى شوبات بەڕێوەدەچێت.

 

گ . ف

 

Embedded video