ئەلابا و ڕیاڵ ڕێککەوتن.. وردەکارى گرێبەستەکە بزانە

ئەلابا و ڕیاڵ ڕێککەوتن.. وردەکارى گرێبەستەکە بزانە
2021-01-19

1224 جار خوێندراوەتەوە

+ -

داڤید ئەلاباى نەمسایى لە کۆتایى ئەم وەرزەدا بە گرێبەستێکى سەربەست پەیوەندى بە ڕیاڵ مەدریدەوە دەکات.

ڕۆژنامەى مارکاى ئیسپانى بڵاویکردووەتەوە، داڤید ئەلاباى بەرگریکارى یانەى بایرن میونشن لەگەڵ یانەى ڕیاڵ مەدرید گەیشتووەتە ڕێککەوتنێکى سەرەتایى بۆ پەیوەندیکردن بە یانە مەدریدیەکەوە بە شێوەیەکى سەربەست لە سەرەتاى وەرزى داهاتوودا.

ئەلابا کۆتایى ئەم وەرزە گرێبەستەکى لەگەڵ بایرن میونشن تەواودەبێت و دەتوانێت بەبێ بەرامبەر گرێبەست لەگەڵ هەر یانەیەکدا بکات، کە خۆى بیەوێت پەیوەندى پێوەبکات لە هاوینى داهاتوودا.

مارکا ئاماژەى بەوەکردووە، ئەلابا ڕازیبووە بە ئیمزاکردنى گرێبەستەکە بۆ چوار ساڵ و بە موچەى ساڵانەى 11 ملیۆن یۆرۆ و پشکنینى پزیشکیشى ئەنجامداوە بە ئامادەبوونى پزیشکى یانە مەدریدیەکە.

 

گ . ف

 

Bayern Munich's David Alaba says transfer saga is not weighing on him -  Bavarian Football Works
Report: Bayern Munich's David Alaba open to Premier League move - Bavarian  Football Works