2021-01-19
843 جار خوێندراوەتەوە
+
-
محەمەد سەڵاح ئاشکرایکرد داهاتووى لە دەستى لیڤەرپوڵدایە و ئەو دەیەوێت ماوەیەکى زۆر لە یانەکەیدا بمێنێتەوە.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تى ڤى توى نەرویجى، محەمەد سەڵاحى میسڕى هێرشبەرى یانەى لیڤەرپوڵ تۆپەکە دەخاتە یاریگاى یانەکەیەوە و دووپاتیدەکاتەوە داهاتووى لە نێوان دەستەکانى لیڤەرپوڵدایە.
سەڵاح دەڵێت "گەر لە من دەپرسى ئەوا دەڵێم کە دەموێت لە یانەکەمدا بمێنمەوە بۆ درێژترین ماوە، بەڵام هەر وەک پێشتریش وتوومە کارەکە بەدەست یانەکەیە و من هەموو تواناى خۆم بەکاردەهێنم تا ئەو ساتەى لە یانەکەمدام، دەمەوێت بەپێى توانا هەموو نازناوەکان بەدەستبهێنم و هەموو تواناى خۆم پێشکەشى ئەو کەسانە بکەم، کە هەردەم خۆشەویستى خۆیان دووپاتدەکەنەوە".
سەڵاحى 28 ساڵ، لە 2017دا لە یانەى ڕۆماوە بە 36 ملیۆن و 900 هەزار پاوەند پەیوەندى بە ڕیدزەوە کرد و گرێبەستەکەى لە 2023دا تەواودەبێت، بەڵام یانەکەى لە ئێستادا تواناى نوێکردنەوەى گرێبەستى یاریزانەکانى نییە، بەهۆى قەیرانەکانى ڤایرۆسى کۆرۆناوە.
گ . ف