ئینتەر میلان دەیەوێت سزاى ئەرتورۆ ڤیدال بدات

ئینتەر میلان دەیەوێت سزاى ئەرتورۆ ڤیدال بدات
2020-11-26

3274 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەى ئینتەر میلان دەیەوێت سزاى ئەرتورۆ ڤیدال بدات بەهۆى کارتە سورەکەیەوە لە چامپیۆنز لیگدا.

ئەرتورۆ ڤیدالى چیللى بەهۆى ناڕەزایى دەربڕین بەرامبەر ناوبژیوان لە یارییەکەى بەرامبەر ریاڵ مەدرید لە خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا، کارتى سورى وەرگرت لە خولەکى ٣٣ى تایمى یەکەمدا.

رۆژنامەى لاگازێتا دیللۆ سپۆرتى ئیتاڵى بڵاویکردووەتەوە، ئینتەر میلان بەنیازە سزایەکى ماددى گەورە بەسەر ڤیدالدا بسەپێنێت، دواى ئەوەى یانەکەى خستە دۆخێکى خراپەوە لە یارییەکەدا و دواتریش بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەیان دۆڕاند.

ئەمە دووەم جارە ڤیدال لە چامپیۆنز لیگدا بەرامبەر ریاڵ مەدرید کارتى سور وەردەگرێت، لە ٢٠١٧شدا کارتى سورى وەرگرت، کە ئەو کات لە یانەى بایرن میونشندا بوو، بێجگە لەوەى لە ٢٠١٩شدا بەرامبەر یانەى ناپۆلى کارتى سور وەرگرت، کە ئەوکاتیش یارى بۆ یانەى بەرشەلۆنە دەکرد.

 

گ . ف