یەکێتى تۆپى پێى ئەرجەنتین حەوت رۆژ ماتەمینى راگەیاند

یەکێتى تۆپى پێى ئەرجەنتین حەوت رۆژ ماتەمینى راگەیاند
2020-11-26

947 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یەکێتى تۆپى پێى ئەرجەنتین حەوت رۆژ ماتەمینى بەهۆى کۆچى دوایى دێگۆ ئەرماندۆ مارادۆناوە راگەیاند.

یەکێتى تۆپى پێى ئەرجەنتین لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، بەهۆى مردنى یەکێک لە مەزنترین سمبولەکانى هەموو سەردەمەکان، حەوت رۆژ وەک ماتەمینى رادەگەیەنن، هاوکات لەگەڵ راگەیاندنى سێ رۆژ ماتەمینى لەلایەن حکومەتى ئەرجەنتینەوە.

یەکێتییەکە ئاماژەى بەوەکردووە، پێویستە سەرجەم یاریزانان لە ماوەى ماتەمینیەکەدا شارەى رەش لە قۆڵیان بکەن لە یارییەکانى ئەو ماوەیەدا.

لەلایەکى ترەوە، یەکێتى خولى پیشەگەرەکانى ئەرجەنتین رایگەیاند، وەک رێزێک لە کاپتنى لەبیرنەکراوەى ئەرجەنتین و راهێنەرى یانەى خیمناسیا لا بلاتا، ناوى خولى پلە یەکى وڵاتەکەیان بۆ ناوى دێگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا دەگۆڕن.

مارادۆناى ٦٠ ساڵ، کە چوارشەممە لە ماڵەکەى خۆیدا لە بۆینس ئایرسى پایتەختى ئەرجەنتین بە جەڵتەى دڵ کۆچى دوایى کرد، بەشدارى لە چوار مۆندیالدا کردووە و نازناوى مۆندیالى ١٩٨٦ى بۆ هەڵبژاردەکەى بەدەستهێناوە.

 

گ . ف

 

دوایین وێنەى مارادۆنا لەگەڵ پزیشکەکەیدا، کە چەند رۆژێک پێش مردنەکەى نەشتەرگەرى لە سەریدا ئەنجامدا

Diego Maradona death: Haunting final photo emerges of icon