تۆتنهام هاتە نێو کێبڕکێى گواستنەوەى جیرۆوە

تۆتنهام هاتە نێو کێبڕکێى گواستنەوەى جیرۆوە
2020-11-26

860 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تۆتنهام چووە ریزى ئەو یانانەى هەوڵى گواستنەوەى ئۆڵیڤیە جیرۆى فەڕەنسى هێرشبەرى چێڵسى دەدەن.

سایتى کاڵچیۆ میرکاتۆى ئیتاڵى بڵاویکردووەتەوە، چەندین یانەى ئەوروپا دەیانەوێت دۆخى ئێستاى ئۆلیڤیە جیرۆ لەگەڵ یانەى چێڵسى ئینگلیزى بقۆزنەوە و گرێبەستى لەگەڵدا ئیمزابکەن، کە بەشێوەى سەرەکى بەشدارى لە یارییەکانى یانەکەیدا ناکات.

سایتەکە ئاماژەى بەوەکردووە، یانەکانى تۆتنهام و وێست هام چوونەتە ریزى ئەو یانانەى هەوڵى گواستنەوەى جیرۆ دەدەن، کە ئەوانیش پاریس سان جێرمانى فەڕەنسى و ئینتەر میلانى ئیتاڵى و ئینتەر میامی ئەمریکین.

جیرۆش دەیەوێت لە ماوەى گواستنەوەى زستانەدا چێڵسى بەجێبهێڵێت، تا هەلى بەشداریکردنى لە جامى یۆرۆى داهاتوو لەگەڵ هەڵبژاردەى وڵاتەکەى زیاتربکات، کە لە ١٠٥ یاریدا ٤٤ گۆڵى بۆ فەڕەنسا تۆمارکردووە.

 

گ . ف

 

Olivier Giroud still in Chelsea plans but Lampard may not block January  move | Football | The Guardian

Olivier Giroud set to make decision over Chelsea future - AS.com