2020-11-26
578 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کیپا دەیەوێت لە گواستنەوەى زستانەدا چێڵسى بەجێبهێڵێت لەپێناوى ئەوەى بەشدارى لە جامى یۆرۆدا بکات.
رۆژنامەى زەسەنى بەریتانى بڵاویکردووەتەوە، کیپا ئەریزابالاگاى ئیسپانى گۆڵچى یانەى چێڵسى ئینگلیزى گەشتووەتە ئەو بڕوایەى لە ئێستادا ڕۆڵى لە یانەکەیدا نەماوە و بڕیاریداوە بەخواستن ریزەکانى بەجێبهێڵێت لە ماوەى گواستنەوەى زستانەى داهاتوودا، کە کانونى دووەمى داهاتوو دەکات.
زەسەن ئاماژەى بەوەکردووە، کیپا ئامادەیە موچەى هەفتانەکەى، کە ١٥٠ هەزار یۆرۆیە، کەم بکاتەوە لە یانەیەکى تردا لە پێناوى ئەوەى یارى زیاتربکات، کە لە ئێستادا پێگەى سەرەکى یانەکەى لەدەستداوە بەهۆى ئاست بەرزى ئیدواردۆ مێندى گۆڵچى نوێى یانەکەیەوە.
باسى لەوەشکردووە، لویس ئینریکى راهێنەرى ئیسپانیا بە کیپاى راگەیاندووە، گەر لە یانەکەیدا یەدەگ بێت بانگهێشتى ناکات بۆ جامى یۆرۆى داهاتوو، کە لە کەمپى رابردووى هەڵبژاردەکەشدا دوورخرابووەوە، هەر بۆیە کیپا بیرى لە بەجێهێشتنى چێڵسى کردووەتەوە.
گ . ف