ڤیدیۆ.. ئینتەر و لازیۆ بەبردنەوە شادبوونەوە و ئەتلانتاش دۆڕایەوە

ڤیدیۆ.. ئینتەر و لازیۆ بەبردنەوە شادبوونەوە و ئەتلانتاش دۆڕایەوە
2020-10-25

482 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى ئیتاڵیا، ئینتەر میلان و لازیۆ براوەبوون و یەکى سێ خاڵیان بەدەستهێنا، ئەتلانتاش بە سامپدۆریا دۆڕا.

لە هەفتەى پێنجەمى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئیتاڵیا، ئینتەر میلان لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، ڕووبەڕووى جەنەوا بووەوە.

ئینتەر میلانى میوان، بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەى لە سودى خۆى تەواوکرد و دوو گۆڵەکەش ڕۆمیلۆ لۆکاکۆ و دانیلۆ دى ئەمبرۆزیۆ لە خولەکەکانى ٦٤ و ٧٩دا تۆماریانکرد.

لە یارییەکانى تردا، لازیۆ لە یاریگاى ئۆڵیمپیکۆ لە ڕۆماى پایتەختدا، بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بۆلۆنیاى بردەوە.

لە ئەنجامێکى چاوەڕوان نەکراویشدا، ئەتلانتا لە یاریگاى خۆیدا، بە گۆڵێک بەرامبەر بە سێ گۆڵ بە سامپدۆریا دۆڕا.

بەم ئەنجامانە، ئینتەر بە بردنەوە شادبووەوە و بە شێوەیەکى کاتى سەرکەوت بۆ پلەى سێیەمى ڕیزبەندى خولەکە، لازیۆش بەشێوەیەکى کاتى خۆى گەیاندە پلەى دەیەم و ئەتلانتاش بۆ دووەم جار دۆڕا و بەشێوەیەکى کاتى لە پلەى چوارەمدایە.

 

گ . ف