ڤیدیۆ.. ئەتلەتیکۆ مەدرید لە بیتیسى بردەوە و سیڤیلیە و بلباو دۆڕان

ڤیدیۆ.. ئەتلەتیکۆ مەدرید لە بیتیسى بردەوە و سیڤیلیە و بلباو دۆڕان
2020-10-25

953 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى ئیسپانیا، ئەتلەتیکۆ مەدرید بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر لە ڕیاڵ بیتیسى بردەوە و سیڤیلیەش بە ئیبار دۆڕا.

لە درێژەى یارییەکانى هەفتەى حەوتەمى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئیسپانیا، ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریگاى واندا میترۆپۆلیتانۆ، میواندارى ڕیاڵ بیتیسى کرد.

ئەتلەتیکۆ مەدرید بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و دوو گۆڵەکەش مارکۆس لۆرێنتى و لویس سوارێز لە خولەکەکانى ٤٦ و ٩٠دا تۆماریکرد.

بەمەش ئەتلەتیکۆ دووەم بردنەوەى لەسەریەکى تۆمارکرد و لە پێنج یاریدا ١١ خاڵى هەیە و بەشێوەیەکى کاتى لە پلەى دووەمى ڕیزبەندى خولەکەدایە.

لە یارییەکانى تردا، سیڤیلیە لە یاریگاى خۆیدا میواندارى ئیبارى کرد و بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر یارییەکەى بە میوانەکەى دۆڕاند، هەروەها ئەتلەتیک بلباویش لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر بە ئۆساسۆنا دۆڕا.

 

گ . ف