ڤیدیۆ.. مانچستەر و چێڵسى لە یارى لوتکەدا یەکسانبوون

ڤیدیۆ.. مانچستەر و چێڵسى لە یارى لوتکەدا یەکسانبوون
2020-10-25

476 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى ئینگلتەرا و لە یارى لوتکەى هەفتەى شەشەمدا، مانچستەر یونایتد و چێڵسى بەبێ گۆڵ یەکسانبوون.

لە درێژەى یارییەکانى هەفتەى شەشەمى خولى نایابى تۆپى پێى ئینگلتەرا، مانچستەر یونایتد لە یاریگاى ئۆڵد ترافۆرد و لە یارى لوتکەى هەفتەکەدا، میواندارى چێڵسى کرد.

هەردوو یانە چەندین هێرشى بەهێزیان ڕووبەڕووى تۆڕى گۆڵى یەکتر کردەوە، بەڵام لە تۆمارکردنى گۆڵدا سەرکەوتوونەبوون و یارییەکە چۆن دەستیپێکرد هەر وەک خۆى و بەبێ گۆڵ تەواوبوو.

بەم ئەنجامە، مانچستەر دواى دوو گۆڕاندن و دوو بردنەوە، توشى یەکسانبوون هات و بە حەوت خاڵ لە پلەى ١٥ى ڕیزبەندى خولەکەدایە، چێڵسیش بۆ دووەم جار لەسەریەک توشى یەکسانبوون هات و بە کۆکردنەوەى نۆ خاڵ و بە شێوەیەکى کاتى لە پلەى شەشەمى ڕیزبەندیەکەدا دەبینرێت.

 

گ . ف