ڤیدیۆ.. لیڤەرپوڵ بەبردنەوە شادبووەوە لە پریمەر لیگدا

ڤیدیۆ.. لیڤەرپوڵ بەبردنەوە شادبووەوە لە پریمەر لیگدا
2020-10-25

521 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى ئینگلتەرا، لیڤەرپوڵ بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە شیفیڵد یونایتدى بردەوە و سەرکەوتنى بۆ پلەى دووەم بەدەستهێنا.

لە هەفتەى شەشەمى خولى نایابى تۆپى پێى ئینگلتەرا، یانەى لیڤەرپوڵ لە یاریگاى ئەنفیڵد، میواندارى یانەى شیفیڵد یونایتدى کرد.

لیڤەرپوڵى خاوەن یاریگا، بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەى لە سودى خۆى یەکلاکردەوە، گۆڵەکانیشى لە خولەکەکانى ٤١ و ٦٤دا لەلایەن ڕۆبێرتۆ فێرمینۆ و دێگۆ جۆتاوە تۆمارکرد، تاکە گۆڵەکەى شیفیڵد یونایتدیش ساندرى بریج لە خولەکى ١٣دا تۆماریکرد.

بەم ئەنجامەش، لیڤەرپوڵ دواى دۆڕاندنێک و یەکسانبوونێک بەبردنەوە شادبووەوە و بە کۆکردنەوەى ١٣ خاڵ سەرکەوتنى بۆ پلەى دووەمى ڕیزبەندى پریمەر لیگ بەدەستهێنا و بە جیاوازى گۆڵ لە دواى ئیڤەرتۆنى پێشەنگەوەیە، کە ئەو ئەمڕۆ کاتژمێر پێنجى ئێوارە دەبێتە میوانى ساوسامپتۆن.

 

گ . ف