خولی ئینگلتەرا.. مانچستەر سیتی لەسەر ئەنجامە خراپەکانی بەردەوامە

خولی ئینگلتەرا.. مانچستەر سیتی لەسەر ئەنجامە خراپەکانی بەردەوامە
2020-10-24

578 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی ئینگلتەرا مانچستەر سیتی لەدەرەوەى یاریگاى خۆی لەگەڵ وێست هام یەکسان بوو.

لە دەستپێکی یارییەکانی هەفتەى شەشەمی خولی ئینگلتەرا یانەى مانچستەر سیتی لەدەرەوەى یاریگاى خۆی بوە میوانی یانەى وێستهام.

پاش 18 خولەک وێستهام گۆلی پێشکەوتنی لەرێگەى میشێل ئەنۆتیۆوە تۆمارکرد و تایمی یەکەم بەو گۆڵە لە پێش بوون.

بەڵام تایمی دوەم هەرزوو فیل ڤۆدین توانی گۆڵی بەرامبەر بۆ مانچستەر سیتی تۆماربکاتەوە.

یارییەکەش تا کۆتایی بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردولا کۆتایی هات، بەو ئەنجامە وێستهام لە 6 یاریدا هەشت خاڵی کۆکردۆتەوەو مانچستەر سیتیش بە پێنج یاریی بەهەمان شێوە هەشت خاڵی هەیە.