یاریزانێکی پاریس سانجێرمان توشی کۆرۆنا بووە

یاریزانێکی پاریس سانجێرمان توشی کۆرۆنا بووە
2020-10-24

413 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەى پاریس سانجێرمان ئاشکرایکرد، یاریزانێکی تیپەکەى توشی کۆرۆنا بووە بە بێ ئەوەى ناوەکەى بڵاوکاتەوە.

لە ئێستادا 9 یاریزانی یانەى پاریس سانجێرمان بەهۆکاری جیاواز لە ریزەکانی یانەکە دورکەوتونەتەوە.

ئەو 10 یاریزانە بێرنات و دی ماریا و ئەدریسا جۆی و ئیکاردی و خیسێ و کۆرزاوا و سیلۆ و لیۆناردۆ پاریدێس و ڤیراتین.

لە نوێترین راگەیەندراودا ئیدارەى پاریس ئاشکرایکردوە یاریزانێکی تریان بەهۆی کۆرۆناوە دوردەکەوێتەوە.

بە پێی راگەیاندنەکان بێت ، ئالیکسەندەر لۆتێلی یەکێک لە گۆڵچییەکانی یانەکە توشی کۆرۆنا بووە.

بە پێی پرۆتۆکۆڵی وەزارەتی تەندروستی فەرەنسا پێش یارییەکان پێویستە سەرجەم یاریزانەکان پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجام بدەن.