لێدوانی پێرلۆ پێش یاریی هیلاس ڤیرۆنا

لێدوانی پێرلۆ پێش یاریی هیلاس ڤیرۆنا
2020-10-24

566 جار خوێندراوەتەوە

+ -

راهێنەری یۆڤانتۆس دوپاتی دەکاتەوە کە هێشتا پشکنینی پزیشکی رۆناڵدۆ پۆزەتیڤەو گەڕانەوەى دی لیخت و دیبالا و بێرناردسکی و ماکینیشی راگەیاند.

پێش روبەروبونەوەى یانەى هیلاس ڤیرۆنا، ئەندرێ پێرلۆی راهێنەری یۆڤانتۆس بەشداری کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی کرد.

پێرلۆ دوپاتیکردەوە کە پشکنینی کۆرۆناى رۆناڵدۆ تا شەوی رابردوو پۆزەتیڤ بوەو هیچ هەواڵێکی تازە نیە لەسەری.

ئاماژەى بەوەشدا کە دیبالا و بێرناردسکی و دی لیخت و ماکینی چاکبونەتەوەو بۆ یاریکردن ئامادەن.

باسیشی لەوە کرد کە دیبالا بەشێوەیەکی سەرەکی بەرامبەر هیلاس ڤیرۆنا بەشداری دەکات.

تەئکیدیشی کردەوە کە تا ئێستا ماوەى دورکەوتنەوەى کیلینی نازانن و هیواى خواست بەزوترین کات بگەرێتەوە

 

بەشێک لە قسەکانی پێرلۆ

// تیپەکە سەلامەتە، جگە لە کیلینی کە پێکانی هەیە

 

// تا شەوی رابردوو پشکنینی کۆرۆناى رۆناڵدۆ پۆزەتیڤ بووە، هیچ شتێکی تازە نیەو لەو بارەیەوە، ساندرۆ چاک بۆتەوە، دیبالا بەسەرەکی بەشداری دەکات، لەگەڵ مۆراتا دەتوانن شتی باش پێشکەش بکەن

 

// لە روی جەستەیی و دەرونییەوە دی لیخ بۆ یاریی ئامادەیە، بەڵام چاوەرێی گڵۆپی سەوزی پزیشکەکان دەکەم، بێرناردسکی لە پێکان چاکبۆتەوە

 

// لە روی هێرشبەریەوە کوالیتی باش لەبەردەستماندایە ، دیبالا یاریزانێکی باشەو لە چەند پێگەیەک دەتوانێت یاریی بکات، چاوەرێی بەشداری گەرانەوەى ماکینی دەکەم پاش ئەوەى کۆرۆناى تێپەراند