چەمچەماڵ بوو بە پاڵەوانی خولی پلە یەکی کوردستان

چەمچەماڵ بوو بە پاڵەوانی خولی پلە یەکی کوردستان
2020-10-24

680 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان یانەى چەمچەماڵی وەک پاڵەوانی خولی پلە یەکی کوردستان دەستنیشان کرد.

لە دواین کۆبونەوەى یەکێتیی تۆپی پێی کوردستاندا ، بریاردرا یانەى چەمچەماڵ بکرێت بە پاڵەوانی خولی پلە یەک و یانەى هەڵۆش پلەى دووەمی پێبەخشرا.

یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان ئامانجی ئەوە بوو کە یاریی کۆتایی پلە یەک ئەنجام بدرێت، بەلام لەبەرئەوەى بەشداری کردنی هاندەرانیان پێ کۆنترۆل نەدەکرا، لەکۆتایدا چەمچەماڵیان کردە پاڵەوان و هەڵۆش پلەى دوەمی پێ بەخشرا.

بەوەش هەردوو یانەى چەمچەماڵ و هەڵۆ سەرکەوتنیان بۆ خولی نایابی کوردستان مسۆگەرکرد، چەمچەماڵ بەپلەى یەکەم و هەڵۆش بە پلەى دوەم.