رامۆس و ئالبا سەرکێشی دەکەن

رامۆس و ئالبا سەرکێشی دەکەن
2020-10-24

449 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە ریاڵ مەدرید رامۆس و لە بەرشەلۆنەش جۆردی ئالبا لە روی جەستەییەوە ئامادە نین بەڵام هەردوکیان داوایان کردوە بەشداری کلاسیکۆ بکەن.

ئەمرۆ کاتژمێر پێنج یانەى بەرشەلۆنە لەکامپ نو میوانداری یانەى ریاڵ مەدرید دەکات، کە ئەوەش یەکێکە لە یارییە بەهێزەکانی هەفتەى حەوتەمی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا.

سێرجیۆ رامۆسی کاپتنی ریاڵ مەدرید کە لە یاریی رابردودا بەهۆی پێکانەوە دورکەوتبوەوە، بە زیدانی راهێنەری وتوە دەیەوێت بەشداری کلاسیکۆ بکات، لەکاتێکدا لە روی جەستەییەوە ئامادە نیە بەڵام ئامانجی ئەوەیە سەرکەوتن بەسەر بەرشەلۆنە بەدەست بهێنن تا ریاڵ لەو قەیرانەى تێی کەوتوە رزگاری ببێت.

بەهەمان شێوە جۆردی ئالبای بەرگریکاری بەرشەلۆنە کە بەم دواییە لە پێکان چاکبۆتەوە داواى لە کومان کردوە بەرامبەر ریاڵ مەدرید بەشداری پێ بکات تا هاوکاری یانەکەى بکات سەرکەوتن بەدەست بهێنن.

ریاڵ مەدرید لەدوو یاریی رابردودا بە قادش و شاختار دۆراوەو بەرشەلۆنەش بە خیتافی دۆراوە.