هاندەران دەتوانن لە سینەماکاندا سەیرى یارییەکانى پریمەر لیگ بکەن

هاندەران دەتوانن لە سینەماکاندا سەیرى یارییەکانى پریمەر لیگ بکەن
2020-10-23

465 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هاندەران دەتوانن لە سینەماکاندا سەیرى یارییەکانى پریمەر لیگ بکەن و بڕیارەکەش ڕووبەڕووى ڕەخنەیەکى زۆر بووەتەوە.

تۆم بەندرى سەرۆکى دامەزراوەى فوتبۆڵ فاوەندەیشن پێیوایە ڕێگەدان بە هاندەران بۆ سەیرکردنى یارییەکانى لە سینەماکاندا و کردنى یارییەکانیش لە یاریگا دەرگا داخراوەکاندا، یەکناگرێتەوە لەگەڵ ڕێوشوێنەکان دژى ڤایرۆسى کۆرۆنا، کە لە ئینگلتەرا جێبەجێدەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە دواى دەستپێکردنەوەى چالاکیە وەرزشیەکان، یارییەکان لە پریمەر لیگدا بەبێ هاندەران ئەنجام دەدرێن، بەهۆى قەیرانى کۆرۆناوە.

لەلایەکى ترەوە، ئید ودواردى جێگرى سەرۆکى جێبجێکارى یانەى مانچستەر یونایتد توڕەبوونى خۆى لەسەر جیاوازیەکان لە ڕێوشوێنەکانى کۆرۆنا لە بەریتانیادا دەربڕى و دەڵێت "گەر ڕێگە بدرێت خەڵکى چەندین کاتژمێر لە فرۆکە و سینەماکاندا دانیشن و تەنانەت لە سینەماکاندا سەیرى تۆپى پێ بکرێت، ئەى لەبەرچى ڕێگەنادرێت هاندەران ئامادەى یاریگا کراوەکانبن".

دیانا باران وەزیرى کاروبارى ڕۆشنبیرى و ڕاگەیاندن و وەرزشیش دووپاتیکردووەتەوە، گەڕانەوەى هاندەران بۆ یاریگاکان کاتێک دەبێت، کە دۆخەکە پارێزراوبێت.

 

گ . ف