لیستى یاریزانە بانگهێشتکراوەکانى بەڕازیل بڵاوکرایەوە

لیستى یاریزانە بانگهێشتکراوەکانى بەڕازیل بڵاوکرایەوە
2020-10-23

1011 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیستى یاریزانە بانگهێشتکراوەکانى بەڕازیل بۆ پاڵاوتنەکانى مۆندیال بڵاوکرایەوە و ڤینیسیۆس بانگهێشتکراوەتەوە.

تیتى ڕاهێنەرى بەڕازیل لیستى یاریزانە بانگهێشتکراوەکانى هەڵبژاردەى تۆپى پێى وڵاتەکەى بۆ پاڵاوتنەکانى ئەمریکاى لاتین بۆ گەیشتن بە مۆندیالى ٢٠٢٢ى قەتەر ئاشکراکرد، کە لە ٢٣ یاریزان پێکهاتووە.

جارێکى تر ڤینیسیۆس و میلیتاوى یاریزانانى ڕیاڵ مەدرید بانگهێشتکراونەتەوە و ئەلیسۆنى گۆڵچى لیڤەرپوڵ و ئارسەرى یاریزانى یۆڤانتۆس و خیسۆسی هێرشبەر مانچستەر سیتیش گەڕاونەتەوە، کە بەهۆى پێکانەوە دوورکەوتبوونەوە.

بەرازیل لە جەولەى سێیەمى پاڵاوتنەکاندا و لە ١٣ى تشرینى دووەمى داهاتوو لە ساوپاولۆ میواندارى ڤەنزوێلا دەکات و لە ١٧ى هەمان مانگیشدا لە مۆنتیڤیدیۆ ڕووبەڕووى ئۆرۆگواى دەبێتەوە.

بەڕازیلى دوو بردنەوەى لەسەریەکى بەدەستهێناوە و بە شەش خاڵ لە پێشەنگى ڕیزبەندى پاڵاوتنەکانى ئەمریکاى لاتیندایە و بە جیاوازى گۆڵ لە پێش ئەرجەنتینى پلەى دووەمەوەیە.

 

گ . ف