خشتە.. ئەمشەو هەفتەیەکى نوێى خولى ئیتاڵیا دەستپێدەکات

خشتە.. ئەمشەو هەفتەیەکى نوێى خولى ئیتاڵیا دەستپێدەکات
2020-10-23

701 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سبەینێ لە خولى ئیتاڵیا، ئینتەر میلان دەبێتە میوانى جەنەوا و یەکشەممەش یۆڤانتۆس بەرامبەر هیلاس ڤیرۆنا یارى دەکات.

لە هەفتەى پێنجەمى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئیتاڵیا، ئەمشەو کاتژمێر نۆ و ٤٥ خولەک، ساسۆلۆ لە یاریگاى خۆیدا، میواندارى تۆرینۆ دەکات.

سبەینێ شەممەش چەند یارییەکى تر دەکرێن، کاتژمێر چوارى پاش نیوەڕۆ، ئەتلانتا و سامپدۆریا ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە و کاتژمێر حەوتى شەویش، ئینتەر میلان دەبێتە میوانى جەنەوا، لە کاتژمێر نۆ و ٤٥ خولەکیشدا، لازیۆ لە یاریگاى ئۆڵیمپیکۆ، بەرامبەر بۆلۆنیا یارى دەکات.

یەکشەممەش زۆربەى یارییەکانى تر دەکرێن، کاتژمێر پێنجى ئێوارە، ناپۆلى دەبێتە میوانى بینیڤینتۆ و کاتژمێر ١٠ و ٤٥ خولەکیش، یۆڤانتۆس لە یاریگاى ئەلیانز ستادیۆمى تایبەت بەخۆى، بەرامبەر هیلاس ڤیرۆنا یارى دەکات.

لە دوا یارى هەفتەکەشدا و لە یارى لوتکەدا، ئەى سى میلانى پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکە، لە یاریگاى سانسیرۆ میواندارى ڕۆما دەکات.

 

گ . ف