باشترین یاریزان و باشترین راهێنەری وەرزی رابردووی ئەوروپا دیاریکران

باشترین یاریزان و باشترین راهێنەری وەرزی رابردووی ئەوروپا دیاریکران
2020-10-01

2881 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆبەرت لیڤاندۆڤیسکی وەک باشترین یاریزان و هانز فلێک وەک باشترین راهێنەری وەرزی رابردووی ئەوروپا دیاریی کران.

لە ئاهەنگی تیروپشکی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ باشترینەکانی وەرزی رابردوو دەستنیشان کران.

رۆبەرت لیڤاندۆڤیسکی پۆڵەندی و هێرشبەری بایرن میونشن وەک باشترین یاریزانی ئەوروپا بۆ وەرزی رابردوو دیاریی کرا.

لیڤاندۆڤیسکی رکابەرییەکەى لە کیڤن دی برۆین و مانوێل نوێر بردەوە.

هەر لەو ئاهەنگەدا هانز فلێکی راهێنەری بایرن میونشن پاش بەدەستهێنانی هەرسێ نازناوی خول و جامی ئەڵمانیا و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا وەک باشترین راهێنەری وەرزی رابردوو دەستنیشان کرا.