وێنە.. تیروپشکی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنز لیگ راکێشرا

وێنە.. تیروپشکی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنز لیگ راکێشرا
2020-10-01

4854 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تیروپشکی قۆناغی کۆمەڵەکانی وەرزی نوێ ئەنجامدرا و کۆمەڵەکان تا رادەیەک هاوسەنگ دابەش بوون.

یانەى بایرن میونشنی پاڵەوانی وەرزی رابردووی چامپیۆنز لیگ لەکۆمەڵەى یەکەمدایە و بەرامبەر هەریەک لە یانەکانی ئەتلەتیکۆمەدرید و سالسبۆرگ و لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ یاریی دەکات.

یانەى ریاڵ مەدریدیش کە خاوەنی زۆرترین نازناوە لە مێژوودا بە 13 نازناو بەرامبەر هەریەک لە یانەکانی شاختار و ئینتەرمیلان و بروسیا میونشن گلادباخ یاریی دەکات.

یانەى لیڤەرپوڵی پاڵەوانی دوو وەرز لەمەوبەر بەرامبەر یانەکانی ئەیاکس و ئەتلەنتا و میتلاند یاریی دەکات.

لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا بۆ یەکەمجار هەردوو یاریزان میسی و رۆناڵدۆ بەیەک دەگەن ئەوەش لەبەرئەوەى یۆڤانتۆس و بەرشەلۆنە لە یەک کۆمەڵەدان کە کۆمەڵەى حەوتەمە و شانبەشانی یانەکانی دینامۆکیڤ و فرینکفارۆس یاریی دەکەن.

هەرچی یانەکانی پاریس سانجێرمان و مانچستەر یونایتد و لایبزیگ و باشاک شەهیریشە لە کۆمەڵەى هەشتەمدان.