رۆلاند گارۆس... جۆکۆڤیچ لە بیرانکسی بردەوە و گەیشتە قۆناغی سێیەم

رۆلاند گارۆس... جۆکۆڤیچ لە بیرانکسی بردەوە و گەیشتە قۆناغی سێیەم
2020-10-01

605 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نۆڤاک جۆکۆڤیچ لە بیرانکسی بردەوە و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی سێیەمی جامی رۆلاند گارۆس بەدەستهێنا.

لە یارییەکانی قۆناغی دووەمی جامی ڕۆلاند گارۆس ، نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی و ریکاردس بیرانکسی لیتوانی ڕووبەروی یەک بونەوە.

جۆکۆڤیچ بە ئاسانی و بە سێ کۆمەڵەی بێ بەرامبەر یاریەکەی لە بیرانکس بردەوە.

خاڵی کۆمەڵەکان شەش بە یەک و شەش بە دوو و شەش بە دوو بون.

بەم ئەنجامە، نۆڤاک جۆکۆڤیچ سەرکەوتنی بۆ قۆناغی سێیەمی جامەکە بەدەستهێنا وبیرانکسیش ماڵئاوایی کرد.