ئامانجی هازارد بەشداریکردنە لە کلاسیکۆدا

ئامانجی هازارد بەشداریکردنە لە کلاسیکۆدا
2020-10-01

1796 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئامانجی سەرەکی ئیدین هازارد بەشداریکردنە لە کلاسیکۆدا کە بریارە 25ی مانگی 10 ئەنجام بدرێت.

ئیدین هازاردی بەلجیکی لەدواین راهێنانی ریال مەدرید پێش یارییەکەى بەلەد وەلید توشی پێکانی ماسولکەیی بووە و راگەیاندنەکانیش تەئکید دەکەنەوە لانی کەم مانگێک دوریدەخاتەوە.

پزیشکەکانی ریاڵ مەدرید پلانەکانیان بۆ ئامادەکردنەوەى هازارد و چاکبونەوەى لە پێکانەکەى دەستپێکردوە و دەیانەوێت ئەمجارە بە یەکجاری تێی پەرێنێت.

هەموو پێشبینیەکان بۆ ئەوەن هازارد لە دوو یاریی داهاتووی ریاڵ مەدرید و یەکەم یاریی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنز لیگ نەتوانێت یاریی بکات.

هەلی بەشداریکردنیشی بەرامبەر بەرشەلۆنە لە کلاسیکۆ کەمەو هازارد ئامانجی ئەوەیە بۆ ئەو یارییە خۆی ئامادە بکات و زوتر لەوادەى خۆی چاک ببێتەوە.