یوفا بیر لە گەڕانەوەى هاندەران بۆ چامپیۆنز لیگ دەکات

یوفا بیر لە گەڕانەوەى هاندەران بۆ چامپیۆنز لیگ دەکات
2020-10-01

887 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا ئامادەکاری ئەکات بۆ ئەوەى لە رکابەریەکانی چامپیۆنز لیگ هاندەر بگەرێتەوە.

رکابەرییەکانی وەرزی رابردوو دواى کەرەنتینە بە دەرگا داخراوی کۆتایی هات و بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هاندەران نەیانتوانی یارییەکانی چامپیۆنز لیگ لە نزیکەوە ببینن.

یەکێتیی تۆپی پیی ئەوروپا لە یەکەم هەنگاودا بڕیاریدا بەشێکی کەم لە هاندەران بەشداری جامی سوپەری ئەوروپا لە نێوان بایرن میونشن و سیڤیلیە بکەن کە ژمارەیان دەگەیشتە 20 هەزار کەس.

بە پێی هەواڵی راگەیاندنەکان بێت یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا بە هەمەئاهەنگی لەگەڵ  وەزارەتی تەندروستی وڵاتەکاندا رێدەکەوێت لەسەر ئەوەى رێگە بدەن بەشێک لە هاندەران ئامادەی یارییەکانی چامپیۆنز لیگ ببن.