ڤیدیۆ... لە خولی ئیسپانیا ئەتلەتیکۆ مەدرید دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا

ڤیدیۆ... لە خولی ئیسپانیا ئەتلەتیکۆ مەدرید دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا
2020-09-30

1503 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیسپانیا هەردوو یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید و هوێسکا بە بێ گۆڵ یەکسان بوون.

لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی چوارەمی خولی ئیسپانیا،یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەروی یانەی هوێسکا بوەوە.

یاریەکەش بە یەکسانی و بە بێ گۆڵ بۆ هەردوو یانە کۆتایی هات.

بەم ئەنجامە، ئەتلەتیکۆ مەدرید لە دوو یاریدا خاوەنی چوار خاڵە و دوو یاری دواخراویشی هەیە، هوێسکاش لە کۆی چوار یاری خاوەنی تەنها سێ خاڵە.

 

خ . ک