ڤیدیۆ... لە خولی ئیتاڵیا ئینتەرمیلان پێنج گۆڵی لە بینیڤینتۆ کرد

ڤیدیۆ... لە خولی ئیتاڵیا ئینتەرمیلان پێنج گۆڵی لە بینیڤینتۆ کرد
2020-09-30

1443 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا ئینتەرمیلان بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە بینیڤینتۆی بردەوە.

لە یاریەکی دواخراوی هەفتەی یەکەمی خولی ئیتاڵیا،یانەی ئینتەرمیلان لەدەرەوەی یاریگای خۆی بوە میوانی یانەی بینیڤینتۆ.

ئینتەر بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یاریەکەی لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێهێنا،گۆڵەکانی ئینتەر لۆکاکۆ دوو گۆڵ و گالیاردینی و ئەشرەف حەکیمی و لاوتارۆ مارتینێز تۆماریان کرد.

جیانلۆکا کاپراریش هەردوو گۆڵەکەی بینیڤینتۆی تۆمار کرد.

بەم ئەنجامە، ئینتەر دووەم بردنەوەی لە دوو یاری سەرەتای خولی ئیتاڵیا تۆمار کرد، بینیڤینتۆش لە دوو یاریدا بردنەوەیەک و شکستێکی هەیە.

 

خ . ک