جامی ڕۆلاند گارۆس... نادال و سیم گەیشتنە قۆناغی سێیەم

جامی ڕۆلاند گارۆس... نادال و سیم گەیشتنە قۆناغی سێیەم
2020-09-30

646 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رافائیل نادال و دۆمینیک سیم لە ماکدۆنالد و جاک سۆکیان بردەوە و سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی سێیەمی جامی ڕۆلاند گارۆس بەدەستهێنا.

لە یارییەکانی قۆناغی سێیەمی جامی ڕۆلاند گارۆس ، رافائیل نادالی ئیسپانی و ماکینزی ماکدۆنالدی ئەمریکی ڕووبەروی یەک بونەوە.

نادال بە ئاسانی و بە سێ کۆمەڵەی بێ بەرامبەر بردنەوەی بەدەستهێنا، خاڵی کۆمەڵەکان شەش بە یەک و شەش بە سفر و شەش بە سێ بون.

لە یاریەکی تری هەمان جامدا دۆمینیک سیمی نەمساوی بەرامبەر جاک سۆکی ئەمریکی یاری کرد.

سیم بە ئەنجامی سێ کۆمەلەی بێ بەرامبەر یاریەکەی لە سۆک بردەوە.

بەم ئەنجامانە، رافائیل نادال و دۆمنیک سیم سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی سێیەم بەدەستهێنا، ماکدۆنالد و سۆکیش ماڵئاواییان لە جامەکە کرد.

خ . ک