مانچستەر سیتی بەرگریکارە نوێیەکەى بە راگەیاندنەکان ناساند

مانچستەر سیتی بەرگریکارە نوێیەکەى بە راگەیاندنەکان ناساند
2020-09-30

1370 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەى مانچستەر سیتی بەشێوەیەکی فەرمی گرێبەستی لەگەڵ رۆبن دیاز ئیمزاکرد و دەستبەجێ بە هاندەران و راگەیاندنەکانیشی ناساند.

رۆبن دیازی تەمەن 23 ساڵ سێ وەرزە لەیانەى بەنفیکا یاریی دەکات و 19 یارییشی بۆ هەڵبژاردەى پورتوگال ئەنجامداوە.

دیاز بۆ شەش وەرز گرێبەستی کردوە لەگەڵ مانچستەر سیتی و بە بری 68 ملیۆن یۆرۆ بەنفیکاى جێهێشتوە.

لە لێدوانێکیدا بەرگریکارە نوێیەکەى مانچستەر سیتی دوپاتیکردەوە کە ئەو دڵخۆشە بەوەى پەیوەندی بە یانەکەیەوە کردوە لەگەڵ خواستنەکانیدا یەک دەگرێتەوە.

وتیشی: یاریکردن لە ژێر دەستی گواردیۆلا شانازییەو ئەو یەکێکە لەو راهێنەرانەى ئەتوانێت یاریزانی وەک من پەرە پێ بدات.

باسیشی لەوە کرد کە هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەى هاوکاری یانەکەى بکات نازناوی زیاتر بەدەست بهێنن.