فەرمى.. ئیبراهیمۆڤیچ توشى کۆرۆنا بووە

فەرمى.. ئیبراهیمۆڤیچ توشى کۆرۆنا بووە
2020-09-24

1856 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەى میلان توشبوونى زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچى هێرشبەرى یانەکەى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوێکى فەرمیدا، کە لە پێگەى فەرمى خۆى لە ئینتەرنێت بڵاویکردووەتەوە، ئەى سى میلانى ئیتاڵى ئاشکرایکردووە ئیبراهیمۆڤیچى سویدى گۆڵکارى تیپى تۆپى پێى یانەکەى توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بووە.

پێشتریش میلان توشبوونى لیۆ دوارتى بەرگریکارى یانەکەى بە کۆرۆنا ڕاگەیاندبوو، کە ئەمەش هۆکاربوو بۆ ئەنجامدانى پشکنینى پزیشکى ڤایرۆسەکە بۆ سەرجەم یاریزانەکانى تر و دواتریش توشبوونى ئیبرا ئاشکرابوو.

بەرپرسانى یانە ئیتاڵیەکە ترسى ئەوەیان هەیە توشبووى تر لە ڕیزى یانەکەیاندا هەبێت و ببێتە هۆى دواخستنى یارییەکانیان لە ماوەى داهاتوودا.

بەپێى پرۆتۆکۆڵى یەکێتى تۆپى پێى ئەوروپا دەبێت هەر یانەیەک بەلایەنى کەمەوە ١٣ یاریزانى هەبێت بۆ ئەنجامدانى یارییەکانى لە خولە ئەوروپیەکاندا.

 

گ . ف