کلۆپ چەکەکەى خۆى بۆ گواستنەوەى مباپى بەکاردەهێنێت

کلۆپ چەکەکەى خۆى بۆ گواستنەوەى مباپى بەکاردەهێنێت
2020-09-24

5686 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕاهێنەرى لیڤەرپوڵ دەیەوێت پەیوەندییەکانى لەگەڵ مباپى و خێزانەکەى بقۆزێتەوە و ڕازیبکات پەیوەندى بە یانەکەیەوە بکات.

یۆرگن کلۆپى ڕاهێنەرى یانەى لیڤەرپوڵى ئینگلیزى لە هەوڵەکانى بەردەوامە بۆ گواستنەوەى کیلیان مباپى هێرشبەرى یانەى پاریس سان جێرمانى فەڕەنسى بۆ ڕیزى تیپەکەى.

ڕۆژنامەى مۆندۆى کەتەلۆنى ئاشکرایکردووە، کلۆپ هەوڵ دەدات پەیوەندییە باشەکەى لەگەڵ مباپى و خێزانەکەى بقۆزێتەوە و هێرشبەرە لاوەکە ڕازیبکات گرێبەست لەگەڵ لیڤەرپوڵ ئیمزابکات.

کلۆپ دەزانێت کێبڕکێکردن لەگەڵ یانەى ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانى لەسەر گواستنەوەى مباپى زۆر قورسە، بەتایبەت کە یاریزانەکە مەیلى بۆ یانە مەدریدیەکە هەیە، بەڵام هێشتا هیواى لەدەستنەداوە.

پاریس سان جێرمان گەر لە نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى مباپى سەرکەوتوونەبێت، ئەوا دەبێت لە هاوینى داهاتوودا دەستبەرداریبێت، نەوەک لە کۆتایى گرێبەستەکەیدا لە ٢٠٢٢دا بە خۆڕایى یانەکە بەجێبهێڵێت.

 

گ . ف