بارتۆمیۆ: یارى ماڵئاوایکردن بۆ سوارێز ئەنجام دەدەین

بارتۆمیۆ: یارى ماڵئاوایکردن بۆ سوارێز ئەنجام دەدەین
2020-09-24

4592 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەرۆکى بەرشەلۆنە ستایشى سوارێز دەکات و بەڵێنیشى پێدا لە دواى کۆتایى هاتنى کۆرۆنا یارى ماڵئاوایى بۆ ئەنجامبدەن.

یانەى بەرشەلۆنە بە ئامادەبوونى جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆى سەرۆک و چەند یاریزانێک کۆنفرانسى ماڵئاوایى بۆ لویس سوارێزى هێرشبەرى یانەکە ئەنجامدا، کە دواى شەش ساڵ بەرشەلۆنە بەجێدەهێڵێت و پەیوەندى بە یانەى ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە دەکات.

بارتۆمیۆ لە کۆنفرانسەکەدا ئاماژەى بەوە کرد، کە ڕۆژێکى تایبەتە و ماڵئاوایى لە یاریزانێکى زۆر گرنگ دەکەن و دەشڵێت "سوارێز زۆر شتى پێبەخشیوین لە گۆڵکردن و بردنەوەى نازناوەکاندا، ئەو یاریزانێکى زۆر گرنگە و سوپاسى دەکەین کە ئەو ماوەیە لێرە بووە".

بارتۆمیۆ بۆ سوارێزى دووپاتیدەکاتەوە، کە بەرشەلۆنە هەردەم ماڵى خۆیەتى و یارى ماڵئاوایکردنیشى بۆ ئەنجام دەدەن، دواى ئەوەى پەتاى ڤایرۆسى کۆرۆنا کۆتایى هات.

 

گ . ف