پاریس ناچارە دەستبەردارى چەند یاریزانێکى بێت

پاریس ناچارە دەستبەردارى چەند یاریزانێکى بێت
2020-09-24

1991 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەى پاریس سان جێرمان بۆ هاوسەنگکردنى میزانیەى دارایى یانەکەى ناچارە دەستبەردارى چەند یاریزانێک بێت لەم هاوینەدا.

ڕۆژنامى لیکیپى فەڕەنسى بڵاویکردووەتەوە، کارگێڕى پاریس سان جێرمانى فەڕەنسى دەستیکردووە بە فرۆشتنى چەند یاریزانێکى تیپى تۆپى پێى یانەکەى تا ٦٠ ملیۆن یۆرۆ بەدەستبهێنێت، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى دابەزینى داهاتەکەى بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە.

لیکیپ ئاماژەى بەوە کردووە، جولیان دراکسلەر لە سەروى ئەو لیستەدایە، کە یانە پاریسیەکە دەیەوێت دەستبەرداریان بێت، لەگەڵ تیلۆ کیرێر و ئیدریسا گایى، کە ئەمەى کۆتاییان یانەکانى مانچستەر یونایتد و ئەتلەتیکۆ مەدرید گرنگى پێدەدەن.

ڕۆژنامەکە باسى لەوەش کردووە، لیاندرۆ پاریدێسیش یەکێکبووە لەو یاریزانانەى لە لیستەکەدا بووە، بەڵام بەهۆى ئاستە بەرزەکەیەوە لە دوایین یارییەکانى چامپیۆنز لیگى وەرزى ڕابردوودا، بەردەوامبوونى لە ڕیزى یانەکەیدا سەلماندووە.

 

گ . ف