لێدوانی گواردیۆلا پێش روبەڕووبونەوەى ۆڵڤەرهامپتۆن

لێدوانی گواردیۆلا پێش روبەڕووبونەوەى ۆڵڤەرهامپتۆن
2020-09-18

803 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گواردیۆلا رەتیکردەوە هیچ قسەیەک لەسەر داهاتووی میسی بکات و ئامادەنەبونی لاپۆرت و ئەگوێرۆشی راگەیاند.

پێش روبەروبونەوەى یانەى ۆڵڤەرهامپتۆن، گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی بەشداری کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی کرد.

گواردیۆلا رایگەیاند: میسی هەموو شتێکی ئاشکراکرد و پێویست ناکات هیچ شتێکی تری بۆ زیاد بکرێت.

رەتیشیکردەوە هیچ شتێک لەسەر داهاتوی میسی بدات و پێیوایە ئێستا لەو یانەیە یاریی دەکات کە خۆشی دەوێت.

گواردیۆلا ئاشکرایکرد ئەگوێرۆ هێشتا بەتەواوی لە پێکان چاک نەبۆتەوەو بۆ یاریکردن ئامادە نیەو لاپۆرتیش سەرەراى چاکبونەوەى بەلام لە روی جەستەییەوە ئامادە نیە.

ئاماژەى بەوەشدا کە ریاز محریز زوتر پەیوەندی بە مەشقەکانەوە کردوەو دەتوانێت بەرامبەر ۆڵڤەرهامپتۆن یاریی بکات.

گواردیۆلا لەو پێکهاتەیە رازییە کە لەبەردەستیدا هەیە و تەئکیدی کردەوە کە پلانیان ئەوەیە لەسەر هەمان ئاستی ساڵانی رابردوو بەردەوام بن.