بەیل و ریگیلۆن گەیشتنە تۆتنهام

بەیل و ریگیلۆن گەیشتنە تۆتنهام
2020-09-18

3804 جار خوێندراوەتەوە

+ -

 هەردوو یاریزان گاریس بەیل و ریگیلۆن پەیوەندیان بە ریزەکانی یانەى تۆتنهامی ئینگلیزییەوە کرد.

یانەى تۆتنهام سەرکەوتوو بوو لە گواستنەوەى دوو یاریزانی ریاڵ مەدرید بۆ ریزەکانی بەشێوەیەکی خواستن.

گاریس بەیل و ریگیلۆن بەشێوەیەکی خواستن و بۆ یەک وەرز لە ریاڵ مەدریدەوە چونەتە ریزەکانی تۆتنهامەوە.

هەردوو یاریزانەکەش گەیشتنە بارەگاى یانەى تۆتنهام و پشکنینی پزیشکیان ئەنجامداو سەرکەوتوو بون.

بە پێی راگەیاندنەکان بێت ریاڵ مەدرید لەسەدا 50ی موچەى گاریس بەیل دەداتە تۆتنهام و لەسەدا 50کەى تریش ئیدارەى تۆتنهام خۆی دابینی دەکات.

پێشبینی دەکرێت هەردوو یاریزانەکە دەستبەجێ پەیوەندی بە مەشق و راهێنانەکانی تۆتنهامەوە بکەن.