ئالکانتارا پەیوەندی بە یانەى لیڤەرپوڵەوە کرد

ئالکانتارا پەیوەندی بە یانەى لیڤەرپوڵەوە کرد
2020-09-18

1116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تیاگۆ ئالکانتارا بۆ چوار وەرز و بە بری 30 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەى لیڤەرپوڵی ئینگلیزیەوە کرد.

ئالکانتارا لە پاش بەدەستهێنانی هەرسێ نازناوی خول و جامی ئەڵمانیا و چامپیۆنز لیگ لەگەڵ بایرن میونشن بڕیاریدا ریزەکانی یانە ئەڵمانییەکە جێبهێڵێت.

پاش یەکلایی بونەوەى بریارەکەى نامەیەکی ماڵئاوایی بۆ هاندەران جێهێشت و شانازی کرد بەوەى حەوت ساڵە لە یەکێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپا یاریی دەکات.

پێگەى لیڤەرپوڵ ئیکۆ نزیک لە یانەى لیڤەرپوڵەوە ئاشکرایکرد تیاگۆ ئالکانتارا بە سەرکەوتوویی پشکنینی پزیشکی ئەنجامداوەو پەیوەندی بە لیڤەرەوە کردوە.

باسیشی لەوە کردوە کە گرێبەستەکە بۆ چوار ساڵ دەبێت و نرخەکەشی 30 ملیۆن یۆرۆیە.

تیاگۆ ئالکانتارا دووەم گرێبەستی یانەى لیڤەرپوڵ دەبێت لەم وەرزە لە پاش کرینی کۆستاس تسیمیکاسی یۆنانی.