خولی ئینگلتەرا.. ئەم هەفتەیە دوو یاریی ئاگرینی تێدایە

خولی ئینگلتەرا.. ئەم هەفتەیە دوو یاریی ئاگرینی تێدایە
2020-09-18

3367 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی ئینگلتەرا چێڵسی و لیڤەرپوڵ یاریی لوتکە دەکەن و مانچستەر سیتیش دەبێتە میوانی ۆڵڤەرهامپتۆن.

رکابەرییەکانی خولی ئینگلتەرا پێی ناوەتە هەفتەى دووەم و سبەى شەممە چەند یارییەک دەکرێن.

مانچستەر یونایتد کاتژمێر 7 و 30 خولەک لە یاریگاى خۆی میوانداری یانەى کریستاڵ پاڵاس دەکات، یانەى ئارسناڵیش لە کاتژمێر 10ی شەودا بەرامبەر وێستهام یاریی دەکات.

رۆژی یەک شەممە کاتژمێر 2ی پاش نیوەرۆ تۆتنهام دەبێتە میوانی ساوسامپتۆن.

کاتژمێر 6و 30 خولەکیش ئێوارەش یاریی لوتکە لە نێوان چێلسی و لیڤەرپول دەکرێت و یارییەکەش لە یاریگاى ستامفۆرد بریدج بەڕێوەدەچێت.

رۆژی دوو شەممەش یانەى مانچستەر سیتی لە یارییەکی بەهێز و ئاگریندا بەرامبەر یانەى ۆڵڤەرهامپتۆن یاریی دەکات.