سبەى خولی تۆپی پێی ئیتاڵیا دەستپێدەکاتەوە

سبەى خولی تۆپی پێی ئیتاڵیا دەستپێدەکاتەوە
2020-09-18

812 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی ئیتاڵیا یۆڤانتۆس میوانداری سامپدۆریا دەکات و یارییەکانی ئینتەرمیلان و ئەتلەنتاش دواخراون.

بریارە سبەى شەممە هەفتەى یەکەمی خولی تۆپی پێی ئیتاڵیا دەستپێبکات و دوو یاریی دەکرێن.

فیۆرینتینا لە یاریگاى خۆی میوانداری تۆرینۆ دەکات و کاتژمێر 9 و 45خولەکیش هیلاس ڤیرۆنا بەرامبەر رۆما یاریی دەکات.

رۆژی یەک شەممەش چەند یارییەکی تر دەکرێن، کاتژمێر یەک و 30 خولەک پارما لە یاریگاى خۆی میوانداری ناپۆلی دەکات.

کاتژمێر 9 و 45 خولەکیش یۆڤانتۆس لە ئالیانز ستادیۆم روبەروی سامدپۆریا دەبێتەوە.

رۆژی دوو شەممەش یانەى میلان لەناو یاریگاى سان سیرۆ میوانداری بۆلۆنیا دەکات و یارییەکەش کاتژمێر 9 و 45 خولەک بەڕێوەدەچێت.