دۆرتمۆند مانەوەى سانچۆى لە ڕیزەکانیدا یەکلاکردەوە

دۆرتمۆند مانەوەى سانچۆى لە ڕیزەکانیدا یەکلاکردەوە
2020-08-14

581 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دۆرتمۆند مانەوەى سانچۆى لە ڕیزەکانیدا یەکلاکردەوە و ئەنجامدانى گرێبەستى نوێش بە ئەستەم دەزانێت بۆ وەرزى داهاتوو. هانز یواکیم فاتسکەى سەرۆکى جێبەجێکارى یانەى بڕوسیا دۆرتمۆندى ئەڵمانى لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسى هەواڵى ئەڵمانیا دووپاتیکردەوە، جاندۆن سانچۆ لە ڕیزى یانەکەیاندا دەمێنێتەوە. فاتسکە لە بارەى دەنگۆى پەیوەندیکردنى سانچۆ بە مانچستەر یونایتدەوە دەڵێت "منیش ئەوەم خوێندووەتەوە و شارەزاکانى وەک پۆڵ سکۆڵز و ئەوین هارگریڤز باسى لێوەدەکەن، بەڵام نازانم ئایا شارەزاییشیان لە گواستنەوەکاندا هەیە، سانچۆ لە دۆرتمۆند دەمێنێتەوە و ئەمەش یەکلابووەتەوە". فاتسکە پێیوانییە یانەکەى گرێبەستى نوێ ئیمزا بکات و دەڵێت "لە ڕاستیدا پارەى زۆرمان نییە بۆ گرێبەستى نوێ، بۆ هەر یارییەک چوار ملیۆن یۆرۆمان لەدەستداوە بەهۆى ئامادەنەبونى هاندەرانەوە، لەبەرئەوە بەدڵنیاییەوە جوڵەى زۆرمان نابێت بۆ کڕینى یاریزانان".