پێرلۆ لەگەڵ بەرپرسە گەورەکانى یانەکەى کۆبووەتەوە

پێرلۆ لەگەڵ بەرپرسە گەورەکانى یانەکەى کۆبووەتەوە
2020-08-14

1938 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پێرلۆ لەگەڵ بەرپرسانى یانەکەى کۆبووەتەوە و لە کۆبوونەوەکەشدا پاڵپشتى لە ڕۆناڵدۆ کراوە و ئەگەرى فرۆشتنى دیبالاش باسکراوە.

ڕۆژنامەى تۆتۆ سپۆرتى ئیتاڵى بڵاویکردووەتەوە، ئەندریا پێرلۆى ڕاهێنەرى نوێى یۆڤانتۆس پێنجشەممە لەگەڵ ئەندریا ئەنێلى سەرۆک و پاڤێل نیدڤیدى جێگر و فابیۆ پاراتیچى بەڕێوەبەرى وەرزشى یانەکە کۆبووەتەوە و گفتوگۆیان لەسەر پێویستییەکانیان لە ماوەى گواستنەوەى هاوینەدا کردووە.

ڕۆژنامەکە ڕوونیکردووەتەوە، کۆبوونەوەکە شەش کاتژمێرى خایاندووە و پاڵپشتى بەردەوام لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کراوە، هەرچەندە دەنگۆى ڕۆیشتنى هەیە.

هەروەها باس لەوەش کراوە، قوربانى بە پاولۆ دیبالا دەدەن بۆ کۆکردنەوەى پارە و دەشتوانن بۆ مانچستەر یونایتدى پێشنیازبکەن لە پێناوى گەڕاندنەوەى پۆڵ پۆگبادا.

لە کۆبوونەوەکەدا ناوى چەندن هێرشبەر براوە بۆ ئیمزاکردنى گرێبەست لەگەڵ یەکێکیاندا، کە دیارترینیان دۆڤان زاباتا و ئەرکادیۆس میلیک و ڕەئول خیمینێز و ئیدین دزیکۆ بوون.

 

گ . ف