هندرسۆن بە باشترین یاریزانى لیڤەرپوڵ دیاریکرا

هندرسۆن بە باشترین یاریزانى لیڤەرپوڵ دیاریکرا
2020-08-14

1666 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هندرسۆن بە باشترین یاریزانى ئەم وەرزەى یانەى لیڤەرپوڵ هەڵبژێردرا و کێبڕکێکەى لە مانى بردەوە.

سایتى فەرمى یانەى لیڤەرپوڵى ئینگلیزى بڵاویکردەوە، جۆردان هندرسۆن بە باشترین یاریزانى ئەم وەرزەى تیپەکە دیاریکراوە، بە تێکەڵکردنى دەنگى هاندەران و یەکێتى یاریزانانى پێشووى یانەکە.

هندرسۆن کێبڕکێکەى لە سادیۆ مانى بردەوە، کە ئەم پلەى دووەمى بەدەستهێنا، ئەلکسەندەر ئاڕنۆڵدیش لە پلەى سێیەمدایە، بەمەش محەمەد سەڵاح لە سێ باشترین یاریزانانى یانەکە چووەدەرەوە.

ئەمە دووەم خەڵاتە هندرسۆن بۆ ئەم وەرزە بەدەستیدەهێنێت، کە پێشتریش لەلایەن یەکێتى پەرتوک بە باشترین یاریزانى پریمەر لیگ بۆ وەرزى ٢٠١٩ بۆ ٢٠٢٠ هەڵبژێردرابوو.

هندرسۆنى ٣٠ ساڵ لەگەڵ لیڤەرپوڵ نازناوى خولى نایابى ئینگلتەراى ئەم وەرزەى بەدەستهێنا، کە ٣٠ ساڵ بوو یانەکە لێى بێبەش بوو.

 

گ . ف