ڕیاڵ مەدرید چاودێرى ناجلیسمان دەکات

ڕیاڵ مەدرید چاودێرى ناجلیسمان دەکات
2020-08-14

4516 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەگوێرەى ڕاگەیاندنەکان بەرپرسانى ڕیاڵ مەدرید چاودێرى جولیان ناجلیسمانى ڕاهێنەرى لایپزیگ دەکەن.

ڕاگەیاندنەکانى ئیسپانیا باس لە نیازى یانەى ڕیاڵ مەدرید دەکەن بۆ ئیمزاکردنى گرێبەست لەگەڵ جولیان ناجلیسمانى ئەڵمانى ڕاهێنەرى یانەى لایپزیگ.

بەرنامەى ئەلچرینگیتۆى بەناوبانگى ئیسپانیا ئاشکرایکردووە، بەرپرسانى یانە مەدریدیەکە ماوەیەکە چاودێرى ناجلیسمان دەکەن و سەرکەوتنى ڕاهێنەرەکە بۆ قۆناغى پێش کۆتایى چامپۆنز لیگ لەگەڵ لایپزیگدا شتێکى نوێ نەبووە بەلایانەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، مانگێک دواى دەستپێکردنى ئەم وەرزە ڕاگەیاندنەکان باسیان لە دوورخستنەوەى زیدانى ڕاهێنەرى ڕیاڵ دەکرد، بەهۆى ناجێگیرى ئاستى یانەکەوە و ناجلیسمانیان بۆ جێگەکەى پاڵاوتبوو، بەڵام دواتر هیچ ڕوونەدا.

ناجلیسمان بچوکترین ڕاهێنەرە لە مێژوودا بگاتە قۆناغى پێش کۆتایى چامپیۆنز لیگ، کە تەمەنى تەنیا ٣٣ ساڵ و ٢١ ڕۆژە.

 

گ . ف