یۆڤانتۆس دەنگۆى ڕۆیشتنى ڕۆناڵدۆى یەکلاکردەوە

یۆڤانتۆس دەنگۆى ڕۆیشتنى ڕۆناڵدۆى یەکلاکردەوە
2020-08-14

23548 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یۆڤانتۆس دەنگۆى ڕۆیشتى کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڕەتدەکاتەوە و هەردوولا لەسەر ئەوە دڵنیان کە تۆرینۆ بەجێناهێڵێت.

ڕۆژنامەى تۆتۆ سپۆرتى ئیتاڵى بڵاویکردووەتەوە، یانەى یۆڤانتۆس ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لە ئەگەرى ڕۆیشتنى ڕۆناڵدۆى پورتوگالى هێرشبەرى یانەکەى دەکەن لەم هاوینەدا.

ڕۆژنامەکە ئاماژەى بەوە کردووە، ڕۆناڵدۆ هێمنە و تیپێکى دەوێت یاریزانى خاوەن کوالیتى بەرزى هەبێت، تا لە چامپیۆنز لیگدا جێدەستى خۆیان دیاریبکەن.

باسى لەوەش کردووە، یۆڤانتۆس و ڕۆناڵدۆش لەگەڵ بەڕێوەبەرى کارەکانیان لە یەک ڕاستى دڵنیان ئەویش ئەوەیە هێرشبەرە پورتوگالیەکە شارى تۆرینۆ بەجێناهێڵێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەندریا ئەنێلى سەرۆکى یۆڤانتۆس شەوى دەرکرانى یانەکەى لە چامپیۆنز لیگدا دووپاتیکردەوە، ڕۆناڵدۆ لە وەرزى داهاتوودا لەگەڵیاندا دەبێت.

 

گ . ف