وێنە.. بایرن میونشن دوو یاریزانى پێکراوى بۆ گەڕایەوە

وێنە.. بایرن میونشن دوو یاریزانى پێکراوى بۆ گەڕایەوە
2020-08-10

2707 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بایرن میونشن لە ئامادەکارییەکانى بەردەوامە و کومان و بواتینگیش بەشدارى ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکانیان کردووەتەوە.

تۆڕى سکاى سپۆرتى ئەڵمانى بڵاویکردووەتەوە، کینگسلى کومان و جیرۆم بواتینگ بەشدارى ڕاهێنانەکانى ئەمڕۆى بایرن میونشنى ئەڵمانییان کردووە، وەک ئامادەکارى یانەکە بۆ یارییەکەى بەرامبەر بەرشەلۆنەى ئیسپانى لە قۆناغى چارەکى کۆتایى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا، کە هەینى داهاتوو بەڕێوەدەچێت.

تۆڕى ناوبراو ئاماژەى بەوە کردووە، بەشداریکردنى کومان و بواتینگ لە ڕاهێنانەکان دووپاتیدەکاتەوە، کە بۆ یارییەکەى بەرشەلۆنە ئامادەن، کە پێشتر بەهۆى پێکانەوە گومانیان لەسەربوو.

لەلایەکى ترەوە، بنیامین پاڤارد لە بەرنامەى چارەسەرکردنى پێکانەکەى بەردەوامە و یانەکەش بڕیاریداوە لەگەڵ یاریزانەکانى تردا گەشتى پێبکات بۆ پورتوگال لە پێنجشەممەى داهاتوودا، بەو هیوایەى بەشدارى قۆناغى پێش کۆتایى خولەکە بکات لە کاتى سەرکەوتندا، دواى ئەوەى بەشدارینەکردنى لە بەرامبەر بەرشەلۆنەدا یەکلابووەتەوە.

 

گ . ف